AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٢٩ ١٢:٥٦

ئێران هەڕەشەی لە بریتانیا کرد

ئێران هەڕەشەی لە بریتانیا کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بریتانیا داوای کرد کە لەندەن خۆی بەدوور بگرێت لە هەرجۆرە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لەوانە ڕەخساندنی هەل بۆ چالاکی تۆڕی تیرۆریستی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیوت کۆپر، وەزیری دەرەوەی بریتانیا، سەبارەت بە لایەنەکان و پاشهاتی شەڕی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دژی ئێران و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

رەخنەی توندیشی گرت لە لایەنگریی نەرێنی بریتانیا و هەندێ وڵاتی ئەوروپایی لە بەرانبەر دەستدرێژی ئاشکرای ئەمریکا و ئیسڕائیل .

هەروەها سەبارەت بە هەرجەشنە یارمەتییەک بۆ دەستدریژیکاران هۆشداریی دا و بە کارێکی نایاسایی وەسفی کرد و زیادی کرد ئەم کارانە دەبێتە هۆی شڵەژانی دۆخەکە.

News ID 58947

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha